نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / “وەزارەتی ناوخۆ رێکاری یاسایی دەگرێتەبەر بەرامبەر بەو کەسانەی ئەم کۆبوونەوەیان بەلاڕێدا بردووە”

“وەزارەتی ناوخۆ رێکاری یاسایی دەگرێتەبەر بەرامبەر بەو کەسانەی ئەم کۆبوونەوەیان بەلاڕێدا بردووە”

لە روونکردنەوەكه‌ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووه‌: وەزارەتی ناوخۆ، رێکاری یاسایی دەگرێتەبەر بەرامبەر بەو کەسانەی، کە ئەم کۆبوونەوەیان بەلاڕێدا بردووە و هەروەها  کەسە کەمتەرخەمەکان بە سزا دەگەیەنێت لە هەر لایەکەوە بن.

ده‌قی روونکردنەوە‌ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی وۆرکشۆپێکی لە هەولێر بۆ ژمارەیەک کەسایەتی بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق ئەنجامداوە، بە مەبەستی کارکردن لە سەر چەمکەکانی پێکەوەژیان و چەسپاندنی بنەماکانی فیدراڵیزم لە عێراق لەبەر رۆشنایی دەستووری هەمیشەیی عێراق، بەڵام بە داخەوە، هەندێک لەسەرپەرشتیارانی ئەم چالاکییە، ئەم وۆرکشۆپەیان بە لاڕێدا بردووە و بۆ هەندێک مەبەستی سیاسی بەکاریانهێناوە، کە دوور بووە لە مەرجەکانی مۆڵەتپێدانی ئەم جۆرە وۆرکشۆپانە و لە میانەی چالاکییەکەدا، چەند وتار و بەیاننامەیەک بڵاوکراونەوە، کە بە هیچ شێوەیەک لە گەڵ سیاسەتی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناگونجێت و گوزارشت لە سیاسەتی هەرێمی کوردستان ناکات.

وەزارەتی ناوخۆ، رێکاری یاسایی دەگرێتەبەر بەرامبەر بەو کەسانەی، کە ئەم کۆبوونەوەیان بەلاڕێدا بردووە و هەروەها  کەسە کەمتەرخەمەکان بە سزا دەگەیەنێت لە هەر لایەکەوە بن.

هەرێمی کوردستانی عێراق، وەک کیانێکی دەستووری لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵی، وەک هەمیشە پابەندە، بە سیاسەتی دەرەوەی فەرمیی دەوڵەتی عێراق و بە هیچ شێوەیەک، رێگا نادات کەسانێک کەشی ئازادی و دیموکراسی کە لە هەرێمدا بەرقەرارە، بۆ مەرامی دیکەی سیاسی بەکاربهێنن و ئەو کەسانەی کە بەم کارانە ھەستاون، دوور دەخرێنەوە و جێگەیان لە هەرێمی کوردستان نابێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

25ی ئەیلوولی 2021

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *