نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارێزگاری سلێمانی.. شه‌قامی 100 مه‌تری كاری زۆر باشی تێدا كراوه‌

پارێزگاری سلێمانی.. شه‌قامی 100 مه‌تری كاری زۆر باشی تێدا كراوه‌

زیاتر لە یەك ساڵ بەسەر دانانی بەردی بناغەی یەكێك لە پڕۆژە ستراتیجی و گرنگەكانی سلێمانی تێدەپەڕێت كە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خستیە بواری جێبەجێكردنەوە، ئێستە بەشێكی زۆری كارەكانی تەواو كراون.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی،راگەیاند، شەقامی 100 مەتریی سلێمانی پڕۆژەیەكی گرنگە بۆ سلێمانی، ئێستە كارەكانی زۆر بە باشی بەڕێوە دەچن و پێشبینی دەكرێ پێش وادەی دیاریكراوی خۆی تەواو بكرێت.

ئەو باسی لەوەش كرد، پڕۆژەكە بە هەوڵ و توانای حكوومەتی هەرێمی كوردستان و فەرمانگە پێوەندیدارەكان و كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەكە كە قەیوانە، بەباشی و بێ گرفت بەڕێوە دەچێت.

پڕۆژەكە سێ قۆناغە و بڕی بودجەكەی 469 ملیار دینارە و لەسەر ئەركی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت. كۆمپانیای قەیوان كارەكانی جێبەجێ دەكات، لە قۆناغی یەكەمدا كە لە 33 كیلۆمەتر پێكهاتووە، لە تاسڵووجەوە دەست پێ دەكات بۆ ناوچەی دەمركانی نزیك لە عەربەت، ماوەی سێ ساڵی بۆ دانراوە و بڕی بودجەكەشی 100 ملیار دینارە، پڕۆژەكە بە كوالێتی بەرز جێبەجێ دەكرێت.

وەك پارێزگاری سلێمانی خستیەڕوو، بەردەوام لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجی بۆ سلێمانی جێبەجێ بكرێت، لەگەڵ تێپەڕبوونی قەیرانی دارایی، بە دڵنیاییەوە پڕۆژەی نوێ و ستراتیجی دەست پێ دەكاتەوە.

درێژیی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لەگەڵ تۆڕی شەقامە لاوەكییەكانی 146 كیلۆمەترە، لە تاسڵووجەوە بۆ تونێلی پێشڕەو دەبێت، لە 100 مەترییەوە دەست پێ دەكات تا كۆتاكەی كە دەبێتە 40 مەتری. پڕۆژەكە بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت، ئەوەی ئێستە قۆناغی یەكەمە كە لە 33 كیلۆمەتر پێكدێت، هەشت یەكتربڕ و شەش ئاوبەری سندووقیی تێدایە و بەپێی ستانداردی جیهانیی دروست دەكرێت.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *