
چه‌كدارانی په‌كه‌كه بوونه‌ته كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان، له ڕێی دانانه‌وه‌ی بۆمبه‌وه پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌كه‌ن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌تان كرداری تریان هه‌یه كه به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستانه.
هادی كوڵكنی جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی حزبی شیوعیی كوردستان،ڕاگه‌یاند، پاڵپشتی هه‌موو هێزه نیشتمانییه‌كانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستانین، به‌ڵام ده‌بێ په‌كه‌كه ڕێز له سه‌روه‌ری و هه‌رێمی كوردستان بگرن، ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری سیاسی و سه‌ربازی نه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی سیاسی و سه‌ربازیی هه‌ر حزبێكی تری پارچه‌كانی تری كوردستان، ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به دۆزه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌مان.
له ماوه‌ی رابردوودا په‌كه‌كه وه‌ك به‌ڵا به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌وه بینراوه، جگه له‌وه‌ی به‌رده‌وامه له شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه و په‌لاماردانیان.