
مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان لە بەردەوامی چاکسازی، بەدەستهێنانی داهات پڕۆژەکان بەگەڕ دەخاتەوە، لە ئێستەشدا بڕیاری سەرف کردنی ٧٠٠ ملیۆن دینار بۆ چەند پڕۆژەیەکی هەولێر دراوە.
پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو ڕای گەیاند:” بە گوژمەی ٧٠٠ ملیۆن دنیار چەند پڕۆژەی گرنگ بۆ پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت، سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی فەرمانی کردووە بەردەوام پڕۆژەی خزمەت گوزاری پێشکەش بە هاووڵاتییان بکەین.
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدابووە، لە قەیرانی قوڵی دارایی بەرۆکی کوردستانی گرتبویەوە، پڕۆژەکان نەوەستن بە دوو ئامانج یەکەم بەردەوام خزمەت گوزاری پێشکەشی هاووڵاتییان بکرێت، دووەم خەڵکێکی زۆر لە کۆمەڵگا بێکار نەبن.