نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسروور بارزانی.. هەڵەبجە دەکات بە خاوەنی مەرزێکی نێودەوڵەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران

مەسروور بارزانی.. هەڵەبجە دەکات بە خاوەنی مەرزێکی نێودەوڵەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران

هەڵەبجە خاوەنی هەردوو مەرزی نیمچە فەری شۆشمێ و تەوێڵە و مەرزی پشتەیە، لە ئێستەدا فەرمیانی بە نێودەوڵەتی کردنی مەرزی سازان دەرچووە، دەبێتە یەکەم مەرزی نێودەوڵەتی بۆ پارێزگای هەڵەبجە.

هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی لە گەڵ حکوومەتی عێراق بۆ ئەوەی هەڵەبجە ببێت بە خاوەنی مەرزی نێودەوڵەتی ئەنجامەکەی ئەوەیە حکومەتی عێراق ڕەزامەندی دا بە نێودەوڵەتی کردنی مەرزی سازان.

کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاندوە:” ڕێکارەکانی بە نێودەوڵەتی کردنی مەرزی سازان هەنگاوی باشی بڕیوە، فەرمانەکەی لە لایەن حکوومەتی عێراق دەرچوێندراوە.

زیاتر دەڵێ:بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مسوربوون لەسەر ئەوەی دەبێت هەڵەبجە ببێتە خاوەنی مەرزێکی نێودەوڵەتی.

بەپەلە

مەسروور بارزانی: دەرچوونی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایش وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی نیسانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *