نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دیدار زێباری:كه‌مپی مه‌خوور له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ربازگه‌

دیدار زێباری:كه‌مپی مه‌خوور له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ربازگه‌

پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەستی بەسەر كەمپی مەخمووردا گرتووە و كردوویەتی بە سەربازگە، ڕێگە بە كردنەوەی ئۆفیسی نەتەوە یەكگرتووەكان و فەرمانگە فەرمییەكان نادات.
بەپێی زانیارییەكان لە دوای پەلاماری داعش بۆ سەر مەخموور لە ساڵی ٢٠١٤ و پاشان كۆنتڕۆڵكردنەوەی لە لایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ساڵ بە ساڵ پەكەكە زیاتر كەمپی مەخمووری لە كەمپێكی پەنابەرانی باكووری كوردستانەوە بۆ كەمپێكی سەربازی گۆڕیوە، تاوەكوو لە ساڵی ٢٠١٧دا پەكەكە بە تەواوەتی سەرجەم فەرمانگە حكوومییەكانی هەرێمی كوردستان و نووسینگەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانی لە كەمپەكە داخستووە.
هەر لەمبارەیەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی ئابی ٢٠٢١، دیندار زێباری، ڕێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا باسی لە لێدوانێكی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد – كەنەكە (ڕێكخراوێكی سەر بە پەكەكەیە) كرد كە بانگەشەی نالەباریی دۆخی مرۆیی كەمپی مەخمووریان كردووە. لەمبارەیەشەوە ئاماژەی بەوە دا: ”هیچ دامەزراوەیەکی هەرێمی كوردستان لە کەمپی مەخمووردا نییە. ژمارەی پەنابەرانی کەمپەکە ڕوو لە هەڵکشانە، بەڵام ناو و ناونیشانیان لە تۆمارە فەرمییەکانی حكوومەتی هەرێمدا نییە.
هاوكات ئاشكرای كرد كە ژمارەیەک بنکە لە مەخموور هەن کە لە لایەن گرووپی چەکداریی ڕێگەپێنەدراوەوە سەرپەرشتی دەکرێن. ”هەرچۆنێک بێت، حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەرگیز ڕێی لە هاتوچۆی دانیشتووانی کەمپەکە نەکردووە، بەتایبەتیش پیشەوەران، خوێندکاران و نەخۆشەکان هاتوچۆی ئاساییان بۆ ناو هەولێر هەیە.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *