نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هەڵەبجە.. باوکێک منداڵە ٩ ساڵانەکەی خۆی دەکوژێت

هەڵەبجە.. باوکێک منداڵە ٩ ساڵانەکەی خۆی دەکوژێت

قادر سەعدی لەماڵەوە لە گەڵ خێزانەکەی کێشەی دەبێت و لە مزگەوت منداڵەکەی دەکوژێت، پۆلیس دەڵێ قادر ویستوویەتی منداڵەکە بترسێنێت بەڵام شیشەکەی دەستی دەی کوژێت.

ڕاوێژ قادر ئەومنداڵەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە بیری مزگەوتێکی هەڵەبجە تەرمەکەی دۆزرایەوە، مام و باپیری بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیرکران، دەرکەوت باکی کوشتویەتی .

بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ڕایگەیاند، قادر سەعدی باوکی ڕاوێژ دووای لێکۆڵێنەوە لەگەڵی ددانی ناوە بەوەی منداڵەکەی خۆی کوشتووە.

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێ، پێشتر مام و باپیری منداڵەکە دەستگیرکران بەڵام لێکۆڵینەوەیان لەگەڵکرا، پاشان لەگەڵ باوکی منداڵەکە لێکۆڵینەوە کرا ددانی نا بەوەی منداڵەکەی خۆی کوشتووە، منداڵەکە لە مزگەوت بووە باوکەکەش شیشێکی بەدەستەوە دەبێت بۆی دەوەشێنێت بەمەبەستی ترساندنی بەڵام شیشەکە بەر سەری دەوەوێت و گیان لەدەست دەدات بۆ شاردنەوەی تاوانەکە تەرمی منداڵەکە دەخاتە بیری مزگەوتەکە.

بەپەلە

مەسروور بارزانی: دەرچوونی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایش وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی نیسانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *