
سێیەم ئۆڤەرپاسی دهۆک بەناوی ئۆڤەرپاسی قوتابخانەی (سهفین)، لە 99%ی کارەکانی بەکۆتا هاتووە و بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوو کارەکانی بە تەواوی کۆتایی پێ بێت.
ئهندازیار نهمر حوسامهدین، سهرپهرشتیاری پرۆژەکە رایگەیاند: “کارەکانی پرۆژەی دروستکردنی سێیەم ئۆڤەرپاسی دهۆک بەناوی ئۆڤەرپاسی قوتابخانەی (سهفین) بەرێژەی %99 کۆتایی پێهاتووە و لە دوو رۆژی داهاتووش بە تەواوی کارکردن لەم پرۆژەیە کۆتایی پێ دێت”.
گوتیشی: “هاتوچۆ لە ژێرەوەی ئۆڤەر پاسەکە هەیە و ئێستا کار لە دانانی رووناکی ئۆڤەرپاسەکە دەکرێت و لە دوو رۆژی داهاتووش ئەم کارە کۆتایی پێ دێت و پرۆژەکە دەکەوێتە خزمەت هاووڵاتییان”.
شایانی باسە ئۆڤەرپاسی سەفین بە گوژمەی شەش ملیار و 100 ملیۆن دینار بەبڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک سێیەم ئۆڤهرپاس لە دهۆک دروستکرا و هەوڵیش بۆ دروستکردنی ئۆڤەرپاسی چوارەم لە نزیک بەنزینخانەی بناڤ دەدرێت.