نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پرۆفیسۆر کنیازێ ئیبراهیم میرزۆیێڤ دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پرۆفیسۆر کنیازێ ئیبراهیم میرزۆیێڤ دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 8 ی ئابی 2021 پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری پرۆفیسۆر د. کنیازێ ئیبراهیم میرزۆیێڤ سەرۆکی فیدراسیۆنی ناونەتەوەیی دیاسپۆرای کوردان ( FNDK ) کە ئەمڕۆ لە شاری ئەڵماتی وڵاتی کازاخستان کۆچی دوایی کرد.

ئەمە دەقەکەیەتی:

بۆ بنەماڵەی پرۆفیسۆر د. کنیازێ ئیبراهیم میرزۆیێڤ

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر د.کنیازێ ئیبراهیم میرزۆیێڤ سەرۆکی فیدراسیۆنی ناونەتەوەیی دیاسپۆرای کوردان (FNDK)م بيست. پرۆفیسۆر کنیاز کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و نووسەر و رووناکبیرێکی ناسراو بوو، خزمەتێکی زۆری بە کولتوور و زمان و ئەدەبی کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و کەسوکار و هاوکارەکانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *