نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە هەولێر دەست بەسەر هەشت تانکەر ئاوی خواردنەوەی ماڵاندا گیرا

لە هەولێر دەست بەسەر هەشت تانکەر ئاوی خواردنەوەی ماڵاندا گیرا

لە راگەیێندراوی پارێزگای هەولێردا هاتووە “لەسەر فەرمان و راسپاردەی بەڕێز پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی چاودێریکردنی نرخی فرۆشتنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان بە تانکەر لە گەڕەکەکان و زانینی سەرچاوەی ئاوەکە و شێوازی دابینکردنەکەی و رێگەگرتن لەو کەسانەی قۆرخکاری لە نرخی دابینکردنی ئاوی ماڵان دەکەن، لە درێژەی بەدواداچوونەکان و بە سەرپەرشتیی قايمقامى ناوه‌ند، لەلایەن تیمەکانی قایمقامیەتی ناوه‌ندى هەولێر، بەهۆی قۆرخکاری لە نرخ، دەست بەسەر هەشت تانکەری ئاودا گیرا”. هەڵمەتەکە لەسەر راسپاردە و فەرمانی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بووە و بەردەوام دەبێت. پارێزگای هەولێر هۆشداری دەدات و دەڵێت “هەر کەس و لایەنێك پابەند نەبێت و قۆرخكارى له ‌نرخى فرۆشتنى ئاودا بكات، رێکاری تووندی یاسایی لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *