نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حکوومەتی هەرێمی کوردستان ١٠ ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی دابین دەکات

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ١٠ ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی دابین دەکات

بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ١٠ ئەمبوڵانس بۆ ژمارەیەک نەخۆشخانەی سنووری پارێزگای سلێمانی دابین دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە لەبەر بەرژەوه‌ندی گشتی و سەلامەتی گیانی ھاووڵاتیان، له‌سه‌ر فه‌رمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ١٠ ئۆتۆمبێلی جۆری ئامبوڵانس بۆ ژمارەیەک نەخۆشخانەی پارێزگای سلێمانی کڕدران.

ئاماژەی بە ئەوەش دا کە نەخۆشخانەکان بریتین لە (شەھیدانی پێنجوێن، شەھید رەئوف بەگ لە ھەڵەبجەی تازە، شەھید شەوکەتی حاجی موشیر لە سەید سادق، شەھید تۆفیق بەگ)ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *