نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرکردەیەکی ڕۆژئاوا نابێت پەکەکە ڕێگە بەخۆی بدات هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان بکات

سەرکردەیەکی ڕۆژئاوا نابێت پەکەکە ڕێگە بەخۆی بدات هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان بکات

ئۆسۆ سەركردەیەكی ڕۆژئاوای كوردستان نیگەرانی دەربڕی لە هەڕەشەكانی ئەم دواییەی پەكەكە لە هەرێمی كوردستان و بە گۆڕانێكی مەترسیداری وەسف كرد.

سلێمان ئۆسۆ ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی “ئەنەكەسە” لە سووریا ڕاگەیاند ئەو هەڕەشانەی بەم دواییە لەلایەن بەرپرسانی پەیەدە و هەسەدەوە ئاراستەی هەرێمی كوردستان كراون، گۆڕانێكی مەترسیدارە لە هەڵوێستەكانیاندا.

ئۆسۆ گوتیشی “ئەنجوومەنەكەمان بەردەوام شەڕی ناوخۆی كوردی رەت كردووەتەوە، چونكە خزمەتی داهاتووی كورد ناكات، بەڵكو لە بەرژەوەندیی دوژمنانی گەلەكەماندایە”.

سەركردەكەی رۆژئاوای كوردستان ئەوەشی گوت كە ئەنجوومەنەكەیان چەند جارێك ڕووداوەكانی نێوان هێزەكانی پەكەكە و هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستانی رەت كردووەتەوە و هێرشەكانی پەكەكەیان بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان سەركۆنە كردووە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *