
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسروور بارزانی، هەنگاوی گەورەی ناوە لە پێش خستنی کەرتی پیشەسازی ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی چەندان کۆمپانیای گەورە لەو بوارانەبکرێنەوە هەزاران هەلی کار بڕەخسێنێت.
د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، راگەیاند “لەماوەی دوو ساڵدا بە بەهای ملیارێک و 486 ملیۆن دۆلار مۆڵەتی وەبەرهێنان دراوەتە کەرتی پێشەسازی، بەمەش ئەو کەرتە 17.82٪ی کۆی وەبەرهێنانی گشتی پێکهێناوە”.
گوتیشی: “لەسەرەتای ساڵی داهاتوودا گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسن و شیش لە هەولێر دەکەوێتەکار و بەرهەمەکانی بۆ بازاڕەکانی ناوخۆ و دەرەوە دابین دەکات، جگە لەوەش چەندین کارگەی دیکەش لە هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە”.