
کابینەی ٩ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەنگاوەکانی چاکسازی دەستی پێکردووە تەواوی ئەو سەرمایە دارانە دەداتە دادگا خۆیان لە باج دەدزنەوە.
مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان بڕیاریداوە هیچ کەس و کۆمپانیایەک لە باج نەبەخشرێت و هەر کەسیش خۆی لە باج دزییەوە ڕوبەڕوی یاسایی دەکرێتەوە.
چاکسازییەکانی حکوومەت بووە هۆکاری ئەوەی بەڕێژەیەکی بەرچاو داهاتی ناوخۆ زیاد بکات و لێبڕینی مووچە نەمێنێت و کوردستان بەسەر قەیرانی دارایدا سەرکەوت.
لەوبارەوە د. کەمال وەرتی. بەڕێوەبەری گشتی باج لە هەرێمی کوردستان : 2500 باجدەر لە هەرێمی کوردستان دراونەتە دادگا، بەهۆکاری ئەوەی خۆیان لە یاساکانی باج دزیوەتەوە.