
ئێوارەی ئه‌مڕۆ هه‌ینی مەسرور بارزانی سه‌رۆکی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا، سەرەخۆشی له سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد، بۆ کۆچی دوایی خاتوو حه‌میده محه‌مه‌د به‌هائه‌ددینی خوشکی.
سه‌رۆکی حکوومەت هاوخه‌می خۆی بە ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی گەیاند و هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ په‌یوه‌ندی و هاوخه‌می سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.