
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له ماوه‌ی دووساڵی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان،چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتێژی و گه‌وره‌ی بۆ سلێمانی خستووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردن، هاوڵاتیانی ئه‌و شاره وه‌ك باوكی ئاوه‌دانی سلێمانی ته‌ماشایی ده‌كه‌ن.
له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی شه‌قامی 100 مه‌تری خرایه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه چه‌ندین ساڵه وه‌ك مه‌ته‌ڵ باسی ده‌كرا به‌ڵام مه‌سروور بارزانی خه‌ونه‌كه‌ی كرد به ڕاستی و كاركردن له شه‌قامی 100 مه‌تری خسته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
سامان محه‌ممه‌د هاوڵاتێكی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێ، مه‌سروور بارزانی ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌یه ناوی ده‌نێم باكی خه‌ڵكی سلێمانی ئاخر ئێمه چه‌ندین ساڵه ته‌نها له هه‌واڵه‌كانه‌وه گوێ بیستی ئه‌وه ده‌بووین سلێمانی شه‌قامی 100 مه‌تری بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌ڵام بێ كردار بوون، به‌ڵام مه‌سروور بارزانی هاته سلێمانی و به‌ردی بناغه‌ی دانا و كاركردن ده‌ستی پێكرد و به‌شێكی باشی پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ كراوه.
بارام ڕه‌شید هاوڵاتێكی تری سلێمانییه بۆ چركه ده‌ڵێ، مه‌سروور بارزانی ده‌یه‌وێت ژێرخانی ڕوخاوی خزمه‌ت گوزاری سلێمانی ببوژێنێته‌وه، ئه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی خۆی و كابینه‌كه‌ی پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ستراتێژی بۆ شاره‌كه‌مان جێبه‌جێ ده‌كرێت پاره بۆ سه‌وزكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارك و باخچه‌كان دابنده‌كرێت نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له مه‌ترسی داخستن ڕزگار كرد.
مه‌سروور بارزانی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان ده‌ست پێكردووه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته جێگای خۆشحاڵی لای هاووڵاتییان، ده‌ڵێن چه‌ندین ساڵه جگه له درۆی میدیا و شۆشیال میدیا ده‌سه‌ڵات دارانی ئه‌م ناوچه‌یه هیچیان بۆنه‌كردووین و سامان و پاره‌كه‌شیان بردووین.