نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / كابینه‌ی نۆ ده‌ست به‌ لێدان و به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت ده‌كات له‌ گه‌رمیان

كابینه‌ی نۆ ده‌ست به‌ لێدان و به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت ده‌كات له‌ گه‌رمیان

لە سنووری ئیدارەی گەرمیان گرفتی گواستنەوەی تەندەرێنی سووتەمەنی چارەسەر دەكرێ و بەرهەمی نەوت زیاد دەكات، هاوكات دەست بە لێدانی بیرە نەوتی نوێ دەكرێت.

ژیلوان عادل، بەڕێوەبەری شارەدێی شێخ تەویلی سەر بە شارۆكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، باسی لەوە كردووه‌ كە سنوورەكەیان ئارامە و كۆمپانیا نەوتییەكان سەرقاڵی دۆزینەوە و لێدانی بیری نەوتن لە ناوچەكەدا.

زیاتر گوتی، ئێستە كاركردن لە بلۆكی نەوتی “كوردە میر”ی سنووری شارەدێی شێخ تەویلی سەر بە شارۆكەی كەلار دەستی پێ كردووە، كە بە بیری ژمارە پێنج ناو دەبرێت، پاش ئەوەی بەر لە مانگێك كاركردن تیایدا راگیرابوو، هەروەها كۆمپانیای “ویسترۆن زاگرۆز”ی كەندی سپاردوویەتی بە كۆمپانیای “دی كیو ئی”ی چین، ئاشكرای كرد كە كاری تەندەرێن و دەستبەكاربوونی كۆمپانیا ناوخۆییەكان تەنیا قۆناغی تەندەرێنی ماوە.

سەردار محەمەد، بەڕێوەبەری شارەدێی سەرقەڵای سەر بە شارۆكەی كفری، راگەیاند، كێشەی تەندەرێنی كۆمپانیای جیاواز هەبوو بۆ بەكرێدان و گواستنەوەی نەوتی حەسیرە بۆ كۆمپانیاكانی پاڵاوتن، ئەو گرفتەیش چارەسەر كراوە كە لە ماوەكانی رابروودا لەو رووەوە گرفت هەبوو.

زیاتر گوتی، بەرپرسانی كۆمپانیای نەوتی “گاز پرۆم”ی رووسی رایان گەیاندووە كە چوار مانگە لەپاش چوارەم بیری بەرهەمهێنان لە كێڵگەی شارەدێی سەرقەڵا هەڵكەندراوە، ئەوەیش بووەتە مایەی بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەم و یاریدەریشە بۆ پارێزگارییكردن لە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەكەدا.

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، چووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی كردەوە.لە گوتارێكدا كە لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *