نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: هۆشدارێكی به‌په‌له‌ بۆ خه‌ڵكی سلێمانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: هۆشدارێكی به‌په‌له‌ بۆ خه‌ڵكی سلێمانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

پارێزگاری سلێمانی داوا لە دانیشتووانی سنووری پارێزگاکە دەکات کە بەتەواوەتی رێنوێنییە تەندروستییەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا جێبەجێ بکەن و هۆشدارییش لەمەڕ هەڵکشانی ژمارەی تووشبووانی کۆڕۆنای دێلتا دەدات.
ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، ڕاگەیاند: “ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای دێلتا زۆر زیادی کردووە و پێویستە هاووڵاتیان دەمامک لە شوێنە گشتییەکاندا بەکاربھێنن و خۆیان لە شوێنی قەڕەباڵغی بپارێزن”.

گوتیشی: “پێویستە هاووڵاتیان بەتەواوەتی خۆپارێزی لە ڤایرۆسەکە بکەن و سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بەمەبەسی وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، کاتی ئەوە هاتووە رێنوێنییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکرێن و مەترسیی ڤایرۆسەکە بەهەند وەریگیرێن چونکە ژمارەی تووشبووان لە هەڵکشانی بەردەوامە”.

پێشتر ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەێمی کوردستان ڕاگەیاند: “ئێمە وەکو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، لەماوەی ئەم دوو ساڵەی، کە ڤایرۆسی مەترسیداری کۆرۆنا لە جیھاندا بڵاوبووەتەوە، ھەرچی پێویست بووبێت کردوومانە، لە ھۆشیارکردنەوەی تاک و کۆمەڵگە، لە ڕێککاری پێویست، لە قەدەغەی ھاتوچۆی ھاووڵاتییان، بەڵام ئێستا بەرپرسیارێتییەکە لەسەر شانی خودی ھاووڵاتییانە، بۆیە پێویستە ھاووڵاتییان ماسک بەستن بکەن بە کولتوورێکی ڕۆژانە و کاتێک لە ماڵ دەرچوون و چوونە شوێنە گشتییەکان و فەرمانگە و بازاڕ و مۆڵەکان، ئەگەر ماسک بەکار بھێنن، یان ماوەی نێوانی خۆیان و خەڵکی دەوروبەر چەند مەترێک بێت، بێ گومان کاریگەریی سەد لەسەدی دەبێت بۆ خۆپاراستن”.

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، چووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی كردەوە.لە گوتارێكدا كە لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *