
پەکەکە لە هەموو ئەو شوێنانەی دەستی بەسەردا گرتووە، مەترسی بۆ سەر خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان دروست کردووە، قائیمقامی شنگالیش ئاماژه به‌وه ده‌كات، په‌كه‌كه ده‌ستی كردووه به یارییه‌كی ترسناك، بەوەی چه‌كداره‌كانی له شنگاله‌وه ده‌باته قه‌ندیل و له قه‌ندیلیشه‌وه دەیانگوازێتەوە بۆ شنگال، ئه‌وه‌ش بهمەبەستی جێبه‌جێكردنی ئەجێندای دەرەکی له ناوچه‌كه.
مه‌حما خه‌لیل، ده‌ڵێ: “په‌كه‌كه دەستی کردووە بە ئاڵوگۆڕکردنی چه‌كداره‌كانی له شنگال بۆ قه‌ندیل و له قه‌ندیلیشەوە بۆ شنگال”.
گوتیشی: “شنگال كراوه‌ته شوێنی یاریی هه‌واڵگریی وڵاتانی دراوسێ و به‌داخه‌وه دۆخی ناوچه‌كه له‌بار نییه و خراپه، به‌شێك له‌و چه‌كدارانەی په‌كه‌كه منداڵن له باره‌گاكانیان به‌كاریان ده‌هێنن، به‌شێكی دیكه‌یان له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌كانی قه‌ندیله‌وه مه‌شق و راهێنانیان پێ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وای كردووه ئه‌جێندای دەرەکی له ناوچه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن”.
سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر، سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، مه‌حما خه‌لیل رای گه‌یاند: “فشارێكی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی له‌سه‌ر به‌غدا دروست كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه رێككه‌وتنی شنگال بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه”.