نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارێزگاری سلێمانی باس له‌ ڕۆژانی ده‌وامی فه‌رمان به‌ران ده‌كات

پارێزگاری سلێمانی باس له‌ ڕۆژانی ده‌وامی فه‌رمان به‌ران ده‌كات

پارێزگاری سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی پەباندی دەوامی ڕۆژانەی خۆیانن و لە هەفتەیەکدا دەوامی تەواوەتی دەکەن.

لە دوای ئاساییبوونەوەی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێی وەزارەتەکانەوە داوای کرد فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان پابەندی دەوامی ڕۆژانە بن و دەوامی بەنۆرە (تەناوب) کۆیایی پێ بهێنرێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕاگەیاند، لە دوای گشتاندەکانەوە، فەرمانگە و بەرێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی پابەندی دەوامی ڕۆژانەن و فەرمانبەران ڕۆژانە دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن.

پارێزگاری سلێمانی زیاتر گوتی، “هیچ فەرمانگەیەک نییە پابەندی دەوامی ڕۆژانە نەبێت و هەفتەی پێنج ڕۆژ، لە ڕۆژانی یەکشەم تا پێنجشەم سەرجەم فەرمانگەکان دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن و پابەندن”.

لە ماوەی سەرهەڵدانی پاشەکەوتی مووچە لە کابینەکانی ڕابردوو، حکوومەتی هەرێمی كوردستان وەک هاوکارییەک بۆ فەرمانبەران، ڕۆژەکانی دەوامی فەرمانبەران کەم کرایەوە و هەندێك فەرمانگە دوو ڕۆژ و سێ رۆژ دەوامیان دەکرد هەروەها تەناوب و بەنۆرە لە ناو فەرمانبەراندا جێبەجێ دەکرا.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *