نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای كورد..خه‌نجه‌ری ژه‌نگاوی له‌ پشتی كورد ده‌درێت

سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای كورد..خه‌نجه‌ری ژه‌نگاوی له‌ پشتی كورد ده‌درێت

سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، لەبارەی کۆبوونەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، قسەی خۆی دەكات و ڕای گەیاندووە، “کازمی خاوەنی بڕیار نییە لە عێراق، ئەمەریکایش پاشەکشە دەکات لە زۆر شت وەک نموونە ئەفغانستان”.

محەمەدی حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویەتی، “کۆبوونەوەی کازمی و بایدن لە واشنتن ئەنجامێكی ئەوتۆی نییە، کازمی خاوەنی بڕیار نییە لە عێراق، ئەمەریکاش پاشەکشە دەکات لە زۆر شت وەک نموونە ئەفغانستان”.

ڕوونی كردەوە، “ئەوەی کە ئێمە بینیمان ڕاگەیاندنەکان بایەخیان پێ دەدا، یەکپارچەیی خاکی عێراق بوو ئەوەیش پێم وایە خەنجەرێکی ژەهراوییە جارێکی تر لە پشتەوە لە کورد دەدرێت”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *