
یەكێك لە خەونەكانی ڕۆژهەڵاتناسی هۆڵەندی “سنۆك هەرخۆنییە” گەیشتن بوو بە حیجاز و وەرزی حەج بۆ كاری وێنەگریی وەك یەكەم گەڕیدەی ئەوروپی، بەڵام تایبەتكردنی چوونە ناو شاری مەككە تەنها بۆ موسوڵمانان رێگربوو بچێتە ناو حەرەم بۆ كاری فۆتۆ.
سنۆك كۆڵی نەدا و لەگەڵ پزیشكێكی مەككەیی بەناوی عەبدولغەفار كەوتە نامە گۆڕینەوە و پاش ئەوەی لە بەندەری شاری جەددە یەكتریان بینی فێری بەكارهێنانی كامێرای كرد بۆ ئەوەی چەند فۆتۆیەكی بۆ بگرێت لە وەرزی حەجی (1888 ز)، دواتر ئەلبوومەكەی هەر بەناوی عەبدولغەفاری پزیشكەوە بڵاوی كردەوە و نەیكردە هی خۆی.
ئەم فۆتۆیانەش كە 14 دانەن دووەم كۆمەڵە وێنەی مێژویی بەنرخی ئەم شارە پیرۆزە و مەراسیمەكانی حەجن كە بە كامێرا گیرابن لەپاش ساڵانی 1880 و لە ساڵی 2018 بە دەوروبەری 100 هەزار جونەی ئیستەرلینی لە مەزاتی ئاشكرادا ساغ كرانەوە.
یاسین تەها