نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مۆبایلی بەرهەم ساڵح دەخرێتە ژێر چاودێری بۆ هاک کردن

مۆبایلی بەرهەم ساڵح دەخرێتە ژێر چاودێری بۆ هاک کردن

ژمارەی مۆبایلی بەرهەم ساڵح و 50 هەزار کەسایەتی دیکەی جیهانی لە لیستێکدا بوون، کە ئەگەرێکی زۆرە هاک کرابن.

رۆژنامەی وانشنتن پۆست بڵاویکردووەتەوە “تاوەکو ئێستا نەزاندراوە لەڕێگەی چ ڤایرۆسێکەوە مۆبایلەکەی سەرۆک کۆماری عێراق و هەزاران کەسایەتی دیکە بۆ هاک کردن ئامادەکراوە، بەڵام گومانەکان هەمووی بۆ کۆمپانیای “ئێن ئێس ئۆ گرووپە” کە کۆمپانیایەکی ئیسرائیلییە و شارەزاییان لە بواری ئاسایشی سایبەریدا هەیە”.

واشنتن پۆست ئاماژەی بەوەشداوە “مۆبایلەکەی بەرهەم ساڵح لەگەڵ 10 سەرۆک وەزیران و پاشایەک و لەژێر چاودێریدا بوون و تا وەکو ئێستا نەزاندراوە هاک کراون یاخود نا، چونکە بۆ دڵنیابوون لە هاککردنی، پێویستە مۆبایلەکان لە شوێنی تایبەت بپشکنرێن”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *