نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌نزینخانه‌ی شاری هه‌ولێر نرخی به‌نزین

به‌نزینخانه‌ی شاری هه‌ولێر نرخی به‌نزین

ئاری كاكەشین، به‌رێوه‌به‌ری سووته‌مه‌نی هه‌ولێر راگەیاند، لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لیژنەیەك دروست كراوە بۆ لێكۆڵینەوە لە گرانبوونی نرخی بەنزین و كاركردن بۆ هەرزانكردنی بەنزین، كە بەردەوام كار دەكەن و لە یەكەم ھەنگاویشدا نرخی بەنزین لە 27 بەنزینخانەی ھەولێر هەرزان كرا و نرخەكەی كراوەتە 660دینار و ناشبێت لەو نرخە گرانتر بفرۆشرێت.

كاكەشین  راشیگه‌یاندووه‌، چەندین ھەنگاوی دیكەش لیژنەی حكوومی دیراسەی كارەكە دەكات بۆ ئەوەی بتوانێت نرخی بەنزین لە ھەرێمی كوردستان هەرزان بكات، وەكو ئەوەی رێنماییەكان ئاسانتر بكرێت و ھاتنی بەنزین زووتر بگات و ھاوكارییان بكرێت، بۆیە ئەوەی پێویست بێت ھەم لە خاڵە سنووریەكان و ھەمیش لە رێكارەكان ھاوكاریی بازرگانان دەكرێت بۆ ئەوەی نرخی بەنزین هەرزان بێت، چونكە رێكارەكان ئاسانتر بكرێت خۆی بەنزین هەرزانتر دەبێت، بەڵام زۆریش نابێت، چونكە لە شوێنی خۆی بەنزین نرخەكەی گرانە.

دەشڵێ، حكوومەت كار دەكات بۆ ئەوەی نرخی بەنزین لە 700دینار زیاتر نەبێت، چونكە حكومەت خۆی جیددییە و نیگەرانە لە گرانبوونی بەنزین، كە لەسەر ئاستی باڵاش چاودێریی دەكەن، بۆیە كار دەكرێت بۆ ئەوەی بەنزین لە ھەرێمی كوردستان هەرزان بكرێت و نابێت بەو شێوەیە گران بێت.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *