
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه: یاسای چاكسازیمان جێبه‌جێكردووه و بڕی 41 ملیۆن دینارمان بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت گه‌ڕاندووه‌ته‌وه
دانا عه‌بدولكه‌ریم گوتی: “له ماوه‌ی دوو ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌مدا وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و په‌تای كۆرۆنا، توانیویه‌تی له خزمه‌تكردن به‌رده‌وام بێت و چه‌ندی پڕۆژه‌ی نیشته‌جێكردن و رێگابان جێبه‌جێبكات.
گوتیشی: “وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه، به‌شی زۆری ئه‌و پڕۆژانه‌ی كابینه‌ی پێشوو وه‌ستابوون، ده‌ستی به‌جێبه‌جێكردنی كرده‌وه، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌مدا 48 پڕۆژه‌ی گرنگی رێگاوبانمان جێبه‌جێكردووه، كه كۆی گشتی ئه‌و پڕۆژانه 711 ملیار دیناره و سه‌رجه‌میان ته‌واو كراون.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە