
مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێ، 51 ساڵ سیاسه‌تكردن فێری كردووم، كه هیچ كاتێك به‌پڕوپاگه‌نده نیگه‌ران نه‌بم.
مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رای گه‌یاند، هه‌ركه‌سێك له قه‌ڵه‌می خۆی دڵنیابێت، پڕوپاگه‌نده و درۆی به دۆلار دروستكراوی سۆشیال میدیا، كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ری نابێت.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی یه‌كێتی گوتی، هیچ كاتێك به پڕوپاگه‌نده سیاسه‌ت ناكه‌م، ئه‌م چی ده‌ڵێت له‌م په‌یج و ئه‌و له‌و سۆشیال میدیا، چ بوختانێك ده‌هۆنێته‌وه، لام گرنگ نییه، چونكه 51 ساڵ سیاسه‌تكردن فێری كردووم، كه هیچ كاتێك به‌پڕوپاگه‌نده نیگه‌ران نه‌بم.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا مه‌لا به‌ختیار باسی له‌وه كردووه كه باوه‌ڕی به‌شه‌ڕی ناوخۆ نه‌ماوه و تازه نییه كه ده‌ڵێ شه‌ڕی ناوخۆ خراپه، “هه‌میشه دژی ئه‌وه‌بووم كه نابێ كورد به‌ده‌ستی كورد به‌كوشت بدرێت”.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە