نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پرسەنامە ئاراستەی دوو پەرلەمانتاری کوردستان دەکات

مەسرور بارزانی پرسەنامە ئاراستەی دوو پەرلەمانتاری کوردستان دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە دوو پرسەنامەی جیاواز پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی دوو پەرلەمانتاری کوردستان دەکات بەبۆنی کۆچی دوایی دایکی پەرلەمانتار جەلال محەمەد و باوکی پەرلەمانتار حەسیبە سەعید.

ئەمەی خوارەوە دەقی هەردوو پەیامەکەیە:-

پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانتار جەلال محەمەد

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانتار حەسیبە سەعید گەردی

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانم پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *