نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی (ساماریتان پێرس)ی ئەمەریکی دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی (ساماریتان پێرس)ی ئەمەریکی دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تەممووز/ یۆلیۆی 2021 پیشوازی لە شاندێکی رێکخراوی خێرخوازیی ئەمەریکی ساماریتان پێرس کرد.

شاندەکە کورتەیەکی چالاکی و پڕۆژە خێرخوازییەکانی رێکخراوەکەیان خستەڕوو، کە ماوەی چەند ساڵێکە کاری خێرخوازی و فریاگوزاری لە هەرێمی کوردستان و دەشتی نەینەوا ئەنجام دەدەن. ئاماژەشیان بەوەدا کە رێکخراوەکەیان بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی پڕۆژەکان لە هەرێمی کوردستان، کە بە شانازییەوە بووەتە مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە ناوچەکەدا و پەناگەیەکی ئارامیشە بۆ ئاوارە وپەنابەران.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانی و هاوکارییەکانی رێکخراوەکەی کرد، کە لە کاتی جیاوازدا پڕۆژەی خێرخوازیان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *