نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین دەڵێت: پێشمەرگەکە ماوەی شەو رۆژێک بووە لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە دەست بەسەر بووە

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین دەڵێت: پێشمەرگەکە ماوەی شەو رۆژێک بووە لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە دەست بەسەر بووە

شەوی رابردوو لە پێچەکانی کورتەکی بناری قەندیل ئۆتۆمبێلێک دوای وەرگەڕانی گڕ دەگرێت و سێ کەس تێیدا دەسووتێن. دوای ناسینەوەی تەرمەکان دەردەکەوێت شۆفێرکەی پێشمەرگەی هێزەکانی حەفتایە و دوو سەرنشینەکەی دیکەش گەریلای پەکەکە بوونە.

عەلی قادر گوتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی راپەڕین راگەیاند: “شەوی چوارشەممە 30-6-2021 لە پێچەکانی کورتەک ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سیراتۆ دوای وەرگەڕانی گڕی گرتووەو سێ کەس تێیدا سووتاون و شۆفێرەکەی ناوی داوود حوسێن بووە کە دانیشتووی گوندی شیناوەی سەر بەشارۆچکەی قەسرێی قەزای چۆمانە و دوو سەر نشینەکەش گەریلای پەکەکە بوونە”.

گوتیشى: “دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى ڕابردوو دوو چه‌كدارى په‌كه‌كه‌ له‌گه‌ڵیدا له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ سه‌رده‌كه‌ون و ده‌یانه‌وێت بچن بۆ شوێنێك له‌ سووره‌دێ، ئۆتۆمبێلى پێشمه‌رگه‌كه‌ وه‌رده‌گه‌ڕێت و هه‌ڵده‌درێت و ده‌سووتێت، به‌هۆشیه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌كه‌ و دوو چه‌كداره‌كه‌ى په‌كه‌كه‌ ده‌سووتێن و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن”.

دواى ڕووداوه‌كه،‌ ته‌رمى پێشمه‌رگه‌کە ڕه‌وانه‌ى زێدى خۆى له‌ شاره‌دێى قه‌سرێ لە دەڤەری باڵەکایەتی كراوه‌ته‌وه‌.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *