نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌هۆكاری ئاشكراكردنی داگیركردنی زه‌وی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌ كۆیه‌ پارێزه‌رێك ده‌ستگیرده‌كرێت

به‌هۆكاری ئاشكراكردنی داگیركردنی زه‌وی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌ كۆیه‌ پارێزه‌رێك ده‌ستگیرده‌كرێت

پارێزەرێك ڕای دەگەیەنێت، بەڵگەی پێویستم بەردەستە كە ژنە پەرلەمانتارێكی یەكێتی، لەسەر زەوی وەزارەتێك خانووی دروست كردووە و لەو چەند ڕۆژەی داهاتووشدا بەڵگەكان دەخەینەڕوو.

ئاسۆ هاشم پارێزەر ڕاگەیاند، لەسەر ئاشكراكردنی گەندەڵی پەرلەمانتارێك كە لەسەر زەویی حكوومی خانووی دروست كردووە، ئەمڕۆ بانگێشتی دادگای كۆیە كرام و بڕیاری گرتنم دەرچوو و دواتر بە بریكاریەتیی یەك ملیۆن دینار ئازاد كرام.

ئەو پارێزەرە گوتی، بەڵگەی تەواوم هەیە ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی لەسەر زەوی حكوومی خانووی دروست كردووە، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا بەڵگەكان دەخەمەڕوو و ئەو ڕاستییە ئاشكرا دەبێت.

باسی لەوەش كرد، ئەو پەرلەمانتارە لە بەرانبەر سكاڵای من سكاڵای تۆمار كردووە، چونكە پێشتر بڵاوم كردبووەوە كە ئەو پەرلەمانتارە موڵكی گشتی داگیر كردووە.

ڕۆژی 24ـی تشرینی دووەمی 2019، ئاسۆ هاشم پارێزەری یاسایی لە دادگای هەولێر، سكاڵا یاسایی لەسەر پەرلەمانتار شیرین یونس تۆمار كرد بە تۆمەتی دەستگرتن بەسەر چەندان پارچە زەوی لە موڵكی گشتی.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *