
یه‌كێتی له سنووری پارێزگای سلێمانی و مه‌رزه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی، به‌رده‌وامه له كاری قاچاخی و نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهات بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی، به‌هۆی ئه‌وه‌وه دۆخێكی خراپی دارایی بۆ حكوومه‌ت و داهاتی گشتی دروست بووه.
په‌رله‌مانتاران به ئاشكرا باس له‌وه ده‌كه‌ن، قاچاخی مه‌رزه‌كان زیانی زۆری به داهاتی حكوومه‌ت گه‌یاندووه و به‌هۆیه‌وه مانگانه به سه‌دان ملیۆن دۆلار زیان به داهاتی گشتی ده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌رئه‌وه ناتوانرێ كۆتایی به لێبڕینی مووچه بهێنرێت، مه‌رزه‌كانی سلێمانیش قاچاخی به‌رده‌وامی تێدا ده‌كرێت و سه‌رۆكی حكوومه‌تیش به ئاشكرا به تیمی یه‌كێتی ڕاگه‌یاندووه كه داهاتی مه‌رزه‌كان بگێڕنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به لێبڕینی مووچه بهێنێرێت.
رێبوار بابكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕاگه‌یاند، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه بووه‌ته هۆی دواكه‌وتن و لێبڕینی مووچه و كورتهێنان بۆ داهاتی حكوومه‌ت، نه‌گه‌ڕانه‌وه و داهاتی مه‌رزه‌كانی سلێمانی و قاچاخی به‌رده‌وام كه گرفتی گه‌وره‌ی دروست كردووه بۆ حكوومه‌ت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه.
هه‌روه‌ها گوتی، به‌ده‌ر له ڕێنوێنییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم كار ده‌كه‌ن، قاچاخی له‌و مه‌رزانه، داهاته‌كه‌ی له‌بری ئه‌وه‌ی بچێته سه‌ر خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت و دووباره بدرێته‌وه به هاووڵاتی و فه‌رمانبه‌ران و كه‌رته‌كانی تر، ده‌چێته گیرفانی كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی سنووره‌كه، به‌هۆیه‌وه زیانی به داهاتی گشتی گه‌یاندووه، ئه‌مه به ئاشكرا لای حكوومه‌ت باس كراوه كه كۆمه‌ڵێك كه‌سی نابه‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌و دۆخه‌یان خوڵقاندووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌وه كرد، “نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی سنووری سلێمانی به ته‌واوی له‌لایه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر حكوومه‌ت و له‌لایه‌كیش بۆ فه‌رمانبه‌ران له ڕووی داراییه‌وه كێشه‌ی دروست كردووه، واته ته‌نیا زیانی به حكوومه‌ت نه‌گه‌یاندووه، به‌ڵكو زیانی به فه‌رمانبه‌ر و بگره كه‌رته‌كانی تریش گه‌یاندووه”.