
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی یاداشتێكه‌وه وا له فه‌رمانبه‌رانی سنووری سلێمانی ده‌كه‌ن كه ده‌وام نه‌كه‌ن و خۆیشیان نایشارنه‌وه كه ئه‌و داواكارییه‌یان هه‌یه.
یاداشتی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی بڵاو كرایه‌وه كه تیایدا داوا ده‌كه‌ن فه‌رمانبه‌ران هه‌موو ڕۆژێك ده‌وام نه‌كه‌ن، بیانوویشیان بۆ ئه‌وه ته‌مویلی 79%ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه و پێیان وایه كه‌مه.
ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه مووچه‌كانیان به لێبڕینه‌وه زیاتر له ملیۆنێك و 800 هه‌زار دیناره، به‌شێكی زۆریان ده‌وام ناكه‌ن و به مانگ ناچنه ئه‌نجوومه‌ن. هه‌روه‌ك ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌ماوه‌ی ڕابردوو كه‌مترین كۆبوونه‌وه‌ی كردووه.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه پێی باشنه‌بوو ناوی بڵاو بكرێته‌وه، ڕایگەیاند:” داواكاری له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانه‌وه هه‌بووه كه ده‌وام رێكبخرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رێكی خستووه‌ته‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وام كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان ده‌بێ و له‌وكاتانه‌ی ده‌وام نۆره (ته‌ناوب) بووه، خه‌ڵێكی زۆر نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه.

