
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵی باڵوێزی فیلیپین لە عێراق، دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 29-6-2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینۆرۆسۆ کالۆنگێ، باڵوێزی فیلیپین لە عێراق کرد.
لە کۆوبوونەوەیکدا، مەسرور بارزانی و جینۆرۆسۆ کالۆنگێ گفتوگۆیان لە بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ فیلیپین و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و تیرۆر بەگشتی کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی وەزیران، باڵوێزی فیلیپین وێڕای ستایشکردنی قارەمانیێتی هێزەکانی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش ، تیشکی خستووەتە سەر خواستی وڵاتەکەی بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی بیری تووندڕەوی و تیرۆر.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگیی نەهێشتنی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی تیرۆر بۆ رێگرتن لە گەشەکردنی تیرۆر و تووندڕەوی، کردووە
