نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: كازمی بۆ وه‌زیری دارایی عێراق فه‌رمانت پێده‌كه‌م پاره‌ی كوردستان ڕه‌وانه‌ بكه‌

به‌په‌له‌: كازمی بۆ وه‌زیری دارایی عێراق فه‌رمانت پێده‌كه‌م پاره‌ی كوردستان ڕه‌وانه‌ بكه‌

سەرۆك وەزیرانی عێراق سوورە لەسەر ناردنی پارە بۆ ھەرێمی كوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش نووسراوی فەرمی رەوانەی وەزارەتی دارایی كردووە بۆ ئەوەی پارەكە بۆ ھەرێمی كوردستان بنێرێت.

فازڵ نەبی بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی حكوومەتی عێراق،ڕایگه‌یاند،ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوێكی بۆ وەزارەتی دارایی حكوومەتی عێراق ناردووە و تێیدا داوای خەرجكردنی پارەی ھەرێمی كوردستانی كردووە، ئێستە لە وەزارەتی دارایی كاری لەسەر دەكەن و كاتێك تەواو بێت، پارەكە رەوانە دەكرێت.

ئەو دەڵێت ھەندێك كێشەی یاساییان بۆ دروست كردبوو، بەڵام ئەویش چارەسەر كراوە كە پێویستە پارەكە لە شێوەی سولفە رەوانە بكرێت، دواتر لە پشكی ھەرێمی كوردستان كەمی بكەنەوە و بەو شێوەیە كێشەكە نامێنێت. كاتێك حیسابەكە بۆ سولفە گۆڕا، چارەسەری كێشەكە زۆر ئاسان دەبێت و ھیچ بەربەستێك دروست نابێت و پارەكە بۆ ھەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت.

وەك فازڵ نەبی خستیەڕوو، ھەندێك لایەن دژایەتی ناردنی پارە بۆ ھەرێمی كوردستان دەكەن، بەڵام سەرۆك وەزیران سوورە لەسەر ئەوەی كە پێویستە مانگانە 200 ملیار دینار بۆ ھەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت.

بەپەلە

عەبدوڵا رێشاوی:ئەمریکا هەولێر دەکاتە ناوەندی بریاری خۆی

وردەکاری لە کۆمێنتە عەبدوڵا ڕێشاوی چاودێری سیاسی دەڵێ:” قورسکردنی پێگەی هەرێم بەسەر بەغدادا و ئەم …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *