
شاسوار و نه‌وه‌ی نوێ هه‌موو ڕێیه‌ك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك، هه‌موو بابه‌ت و دۆسیه‌كان ده‌كه‌ن به موزایه‌ده و كه‌ره‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن.
محه‌مه‌د حوسێن كه خاوه‌ن پشكه له چاڤی لاند،ڕایگه‌یاند، شاسوار كاره‌كته‌رێكی دووڕووه و نمایشكاره، هه‌موو شت له پێناو كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و موزایه‌ده‌ی سیاسی ئه‌نجام ده‌دات و له خه‌می و هاوسۆزی نییه بۆ خه‌ڵك. بێگومان ده‌ستی تێكه‌ڵ كردووه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی زۆنی سلێمانیدا و هه‌موو كارێك به هاوكاری و به‌شداری ئه‌وان ده‌كات.
سه‌رتیپ مه‌حموود كارمه‌ندێكی پێشتری چاڤی لانده ئاشكرای ده‌كات، من چه‌ندان مانگ كارم كردوو له‌و پڕۆژه‌یه، سته‌مێكی زۆرم لێ كراوه و مافی خۆمم به ته‌واوی پێ نه‌دراوه، به ئاشكرا پاره‌م لێ ده‌بڕا و سزا ده‌درام. ئێسته‌یش كه شاسوار هاوسۆزی و هاوخه‌می بۆ خه‌ڵك ده‌رده‌بڕێ، ئه‌گه‌ر دڵسۆز و چاكسازه، با بچێت مافی ئه‌و خه‌ڵكه بدات كه پاره‌ی خواردوون و سته‌می لێ كردوون له پڕۆژه‌كانیدا.