
شاسوار و نه‌وه‌ی نوێ هه‌موو ڕێیه‌ك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك، هه‌موو بابه‌ت و دۆسیه‌كان ده‌كه‌ن به موزایه‌ده و كه‌ره‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن.
د. ڕێبین سه‌لام مامۆستای زانكۆ،راگه‌یاند، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، وه‌ك شاجوانه‌كان كار ده‌كات، ئۆپۆزسیۆنبوون مانای ئۆپۆئه‌خلاق بوون نییه، ئۆپۆزسیۆنبوون له هه‌ر سیستمێكی سیاسی خۆ به دیموكراتیزاندا، یه‌كێكه له هه‌ره پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان و ئامرازێكه بۆ پێشڤه‌چوونی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك.
زیاتر گوتی، به‌ر له هه‌موو شتێك پێویسته بزانین ئۆپۆزسیۆن چییه؟ كاتێك كه كۆمه‌ڵه حزبێك له ده‌نگداندا سه‌رده‌كه‌ون و له خاوه‌نی سه‌روه‌ری ”ره‌سمی و ئه‌سڵی” كه گه‌له شه‌رعییه‌ت وه‌رده‌گرن، حكوومه‌ت پێك ده‌هێنن، هه‌ندێك حزب و لایه‌ن له‌به‌ر كه‌می ئه‌و ده‌نگانه‌ی هێناویانه و له‌به‌رئه‌وه‌ی گوتاری سیاسی‌یان، گه‌لێك دووره له حزبه براوه‌كانی ده‌نگدان، بۆیه به دووره‌په‌رێزی ده‌مێننه‌وه و داخلی پێكهێنانی كابینه‌ی وه‌زاری نابن، ده‌بنه ئۆپۆزسیۆن و له‌به‌ر دووریی بۆچوونیان له‌گه‌ڵ حزبه براوه‌كان، بێگومان خه‌ریكی ره‌خنه‌گرتن ده‌بن له حكوومه‌ت.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، هه‌میش ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه ده‌توانێ بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ش بگۆڕێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنه‌كه هه‌موو ئامانجی بریتی بێت له شكاندنی كاره‌كانی حكوومه‌ت، یان له پێناوی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا هه‌ر خه‌ریكی خۆ ڕازاندنه‌وه بێت له كارێكی قێزه‌ون و خۆپه‌رستانه زیاتر نییه.