
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە مەفرەزەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، لەگوندی زەڵێی سەر بەناحیەی هەڵشۆی سنوری قهزای پشدهر، تەقەی لەپیشەدارێکی ئاژەڵ کرد کەویستبووی گومرگانەیان نەداتێ،
چركه ،بەدواداچونی بۆ هەواڵەکە کردو دەرکەوت ئەو پیشەدارە بەفیشەک بریندارکراوە و دانیشتووی زەڵێیەو ناوی فەقێ حەمەد ئیسماعیلە، ماوەیەکی زۆرە بازرگانی فڕۆشتنی ئاژەڵە لەسەر سنووری ئێران- هەرێمی کوردستان.
بەکر وەیسی، بەڕێوهبەری ناحییەی هەڵشۆی سەر بەئیدارەی راپەڕین، راگەیاند: چەند چەکدارێکی پەکەکە لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون.
ناوبراو روونیکردەوە کە چەکدارەکان داوای گومرگیان لەو پیشەدارە کردووە ئەویش نەیداونەتێ و دواتر کێشە دروستبووەو تەقەیان لێکردووە.