نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە د.کاوە مەحموود سكرتێری حزبی شیوعی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکییەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە د.کاوە مەحموود سكرتێری حزبی شیوعی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکییەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 14 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە د.کاوە مەحموود سكرتێری حزبی شیوعی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکییەوە.

سەرۆکی حکومەت پرسە و هاوخەمی خۆی بە سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

د.کاوە مەحمود سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیکردن و هاوخەميی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *