نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چاودێرانی سیاسی یه‌كێتی سه‌ری لێشێواوه‌ هیچی پێنه‌ماوه‌

چاودێرانی سیاسی یه‌كێتی سه‌ری لێشێواوه‌ هیچی پێنه‌ماوه‌

پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێش پێكهێنانی كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رێككەوتنیان واژوو كردووە لەبارەی حكوومەت و بەشداریكردن لە كابینەی نۆ، بڕگە و بەرنامە و كارەكان و ئەو پۆستانەی كە بەر یەكێتی دەكەون لەو كابینەیە، هەروەها پابەندبوون بەو رێككەوتنی نێوانیان.

كاوە ئەحمەد چاودێری سیاسی ده‌ڵێ، یەكێتی سەری لێ شێواوە، هیچی پێ نەماوە و بەو قسانەی دژی حكوومەت، دەیەوێ خەڵكی چەواشە بكات و بیكاتە دەسكەوت و بە هاووڵاتی بڵێ دەنگمان پێ بدەن، بەڵام خۆشیان دەزانن خەڵك بڕوایان پێ ناكات و ئەوان بەشدارن لە هەر بڕیار و كاریك لە حكوومەت كە دەكرێت.

ئەو ئاماژەی دا، یەكێتی دەیەوێ بڕیارە باشەكان لە ناو حكوومەت بكات بە دەستكەوتی خۆی و بە هی خۆیان بزانێت و بەشدار بێ تێیاندا، بەڵام كاتێك دۆخێك بێتە پێشەوە پارتی بەجێبهێڵێت و بڵێت ئەوە بڕیاری ئێمە نییە و بەشدارین لەو بڕیارە، لەوەتەی پارتی خۆی بە تەنیا قورسایی حكوومەتی هەڵگرتووە، رووبەڕووی ئاستەنگەكان بووەتەوە.

چەند جارێك ئەندامانی پەرلەمان و حكوومەت باسیان لەوە كردووە ئەگەر نیوەی داهاتی مەرزەكانی سلێمانی بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكوومەت، مووچە بە تەواوی و بێ لێبڕین دابەش دەكرێت.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *