
ئەندامێكی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان داوا لە هەریەك لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و توركیا، هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و شەڕ لە هەرێمی كوردستان دوور بخەنەوە. داواش لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات، ”ئاگری شەڕ خۆش نەكات.
باقی محه‌مه‌د باباله، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان ،راگەیاند، ئەو لەگەڵ شەڕی كورد – كورددا نییە و “ده‌بێت تورکیا و په‌که‌كە هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بکه‌ن و شەڕمان لێ دوور بخه‌نه‌وه.
ڕوونیشی كردەوە: ”شەهیدكردنی پێنج پێشمه‌رگه‌كە لە چیای مەتینا زۆر ناخۆش بوو.، هه‌ستی بریندار کردین، کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو گه‌لی کوردستان هەبوو و دڵ ئازارداین.
ئەو سەركردەیەی گۆڕان رایگەیاند: ”ناکرێت هیچ هێزێک ئاگری شه‌ڕ گه‌رم بکات، ئەزموونی شەڕمان بینیوه، هه‌ر رۆڵەیەكی کورد بکوژرێت زه‌ره‌رمانه، هەرێمی کوردستان تیابچێت په‌که‌که‌ش زه‌ره‌یه‌تی، بۆیه داواکارین شەڕمان لێ دوور بخەنەوە.
گوتیشی: ”پێویستە یەكێتی بە هیچ شێوەیەك هەوڵ نەدەن شەڕ دروست ببێت و ئاگری شەڕ خۆش بكەن، ئێمە هەرگیز پشتیوانی لە یەكێتی ناكەین ئەگەر بیەوێ ئاگری شەڕ خۆش بكات، لەمبارەیەشەوە هۆشداری دەدەین.