
ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، وەڵامی گوتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتیی لە بەغدا، دەداتەوە و وەبیری دێنێتەوە كە تاقمە خۆفرۆشەكەی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ی نێو یەكێتی لە چەندان خۆفرۆشیدا ”بۆ ریش چوون، ئابڕووشیان لەسەر داناوە.
بەختیار شاوەیس، گوتهبێژی فراکسیۆنی یهکێتی لە پەرلەمانی عێراق، كە بە یەكێك لە پیاوەكانی تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەر ناسراوە، نووسینێكی بڵاو كردووەتەوە لەبارەی گفتوگۆكانی شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا كە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پشكی یەكێتی سەرۆكایەتیی دەكرد، توانجی توندی لێ داون.
لە بەرامبەردا شوان کهریم زراری، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی راگەیاند: ”بەختیار شاوەیس كەسێكە هەمیشە لەبەر دەرگەی لاهوور جەنگی كەوتووە، چونكە تاقمە خیانەتكارەكە نەبێت، كەس حیسابی پووشێك بۆ كەسانی وەك بەختیار شاوەیس ناكات، بۆیە ئەوەتا دەبینین شەڕی بهوهکالهتی ناوخۆی حزبهکهی دەكات و لە رێگەی پەلاماردانی شاندی حكوومەت.
ڕوونیشی كردەوە كە لە ماوەی رابردوودا چەندان خیانەتی گەورە لە لایەن تاقمەكەی لاهوور جەنگییەوە كە بەختیار شاوەیسیش لەنێویاندایە، كراون، هەروەك خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر و رادەستكردنەوەی دەیان تیرۆریستی نێو زیندانەكانی سلێمانی بە عەرەبە شۆڤێنییەكان، هەروەها چەندان بەڵێنیشیان بە خەڵك داوە و لە ئاغاكانیان وەرگرتووە، هەروەك گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی بۆ سەر بەغدا یان ئەوەی كە ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بەڵێنی بە خەڵك دەدا لە ڕۆژانی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر و دەیگوت مووچەی مووچەخۆرانی سلێمانی لە بەغداوە دەنێردرێت، كەچی ”بۆ ڕیش چوون، نەك سمێڵ، ئابڕووشیان لەسەر دانا.