نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كگرتوی ئیسلامی..بۆ یه‌كێتیی هاوشێوه‌ی سه‌رۆك بارزانی هه‌نگاوی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بنێن

سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كگرتوی ئیسلامی..بۆ یه‌كێتیی هاوشێوه‌ی سه‌رۆك بارزانی هه‌نگاوی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بنێن

بەبڕیاری سەرۆك بارزانی، هێزەكانی یەكەی 80 لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە رێك دەخرێن، سیاسەتمەدارێكی كوردیش وێڕای دەستخۆشی لە بڕیاری سەرۆك بارزانی، بە پێویستی دەزانێت بۆ یەكەی 70ی یەكێتی هەمان هەنگاو بنرێت.

ئەبوبەكر عەلی سیاسەتمەداری كورد،ڕاگەیاند، ئەم ھەنگاوە دەبوو دەمێكە بنرایە، یەكنەگرتنەوەی هێزەكانی 70 و 80 تەواوی هێزەكانی تر ئەركێكی دواخراوی نیشتمانییە، جێی دەستخۆشییە كاك مەسعوود بڕیاری داوە بەوەی هێزەكانی 80 لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە ڕێك بخرێتەوە.

ئەو بە پێویستی دەزانێ هێزەكانی 70ی یەكێتیش بە زووترین كات بخرێنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و لەو چوارچێوەیەدا بەشداربن لە دامەزراندنی سوپایەكی نیشتمانیی نوێی كوردستانی، كە تەنیا خۆی بە پێشمەرگەی كوردستان بزانێت و خۆی لە حزب رزگار بكات و ببێتە ئامرازێكی گرنگی دووبارە بیناكردنەوەی ناسنامەی نیشتمانی یەكگرتوو.

ئەبوبەكر عەلی دەڵێت، “لە وتارێكمدا بە ناونیشانی بۆ بارزانی، داوام كردبوو پارتی دیموكراتی كوردستان ئەگەر خۆی لەگەڵ ھەنگاوی یەكگرتنەوە و دووبارە بیناكردنەوەكانی ھێزەكاندایە، چاوەڕێی بەرانبەرەكەی نەكات و بڕیاری ئەوە بدات ھێزەكانی 80 بچنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

وەك زیاتر خستیەڕوو، یەكێتیش ھاوشێوەی پارتی هیچ پاساوێكی نامێنێت تا هێزەكان لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا بهێڵێتەوە، قۆناغەكە ئەوە دەخوازێ هەنگاو بنرێت بۆ دووبارە خۆبیناكردنەوەی سیستم و چاكسازی و زاڵبوون بەسەر ناكۆكی و دابەشبوونە ناوخۆییەكاندا. چوونی ئەو هێزانە بۆ ناو وەزارەتی پێشمەرگە، وا دەكات ببنە ھێزی نیشتمانی و لە خزمەت ھیچ ئەجێندایەكی حزبی و گرووپی و ناوچەییدا نەبن.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *