نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: پارتی بۆ یه‌كێتی یان له‌ حكوومه‌تبه‌ یان فه‌رموو بۆ ده‌ره‌وه‌

به‌په‌له‌: پارتی بۆ یه‌كێتی یان له‌ حكوومه‌تبه‌ یان فه‌رموو بۆ ده‌ره‌وه‌

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە فەرمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان ئاگادار كردووەتەوە كە پابەندی ئەو رێككەوتنە بن كە بۆ دامەزراندنی حكوومەت كردوویانە، دوور بكەونەوە لە لێدوان و ئەو قسە دژبەیەكانەی كە دەیكەن. پارتی چیتر ئەوە لە یەكێتی قبووڵ ناكات پێیەكی لە حكوومەت و پێیەكی تری لە ناو ئۆپۆزسیۆن بێت.

ئاری هەرسین ئەندامی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی/هەڵەبجە، راگەیاند، لەبارەی پرسی یەكێتی كە بەشدارە لە حكوومەت و پێچەوانە و دژ كار دەكات، چەند جارێك مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەت، بە فەرمی یەكێتییان ئاگادار كردووەتەوە كە پێكەوە بەشدارن لە حكوومەت و پابەندن بە یەك بەرنامەی حكوومەت.

ئەوەشی گوت، پارتی یەكێتی ئاگادار كردووەتەوە پێویستە هاوكاری یەكتر بن لەسەر ئاستی حكوومەت، هەر كێشەیەكیان رووبەڕوو بێتەوە، پێویستە لە ناو ئەنجوومەنی وەزیران باس بكرێت، ناكرێ لە ناو حكوومەت بیت و پێچەوانەی بەرنامەی حكوومەت كار بكەی.

كێشە ئەوەیە یەكێتی دەیەوێ بەشداری حكوومەت بێت و ئیمتیازات و پلە و پۆست وەربگرێت، لە دەرەوەش وەك ئۆپۆزسیۆن كار بكات، هەروەها بەشدار بێت لە بڕیارە باشەكانی حكوومەت، خزمەتەكانی حكوومەت بە خزمەتی خۆی بزانێت، بەڵام كاتێك گرفتێك بێتە پێشەوە خۆی لێ بێبەری دەكات.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *