نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چاودێرانی سیاسی گروپی ١٦ـی ئۆکتۆبەر زانیاری لەسەر پەکەکە دەدەن بە میت

چاودێرانی سیاسی گروپی ١٦ـی ئۆکتۆبەر زانیاری لەسەر پەکەکە دەدەن بە میت

چاودێری سیاسی، د.نەوزاد هیتوتی،جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە گومان دەکرێ زانیاری لەو سنوورە بدرێت بە میتی تورکیا، بەڵام کێ زانیاریەکان دەدات ئەوە دیار نیە، گووتی “رەنگە هەر تورکیا خۆشی زانیاری لەسەر پەکەکە لەو سنوورانە دەست بکەوێ، یان هەر لەناو چەکدارانی پەکەکە کەسانی خۆی دانابێت”.

لای خۆشیانەوە، نوسەر و چاودێری سیاسی، جەمال عەبدوڵا، ڕای گەیاند، یەکێتی سیاسەتێکی دووفاقی لەگەڵ پەکەکە پەیڕەو دەکات، لەلایەک دەیانفرۆشێت و لەلایەکی دیکەش بە شان و باڵیاندا هەڵدەدات.

گوتیشی :”یەکێتی زۆر ئیرەیی بە پەیوەندی تورکیا و هەرێمی کوردستان و پارتی و تورکیا بە حوکمی جوگرافیاکەی دەبات، بەشێوەیەک بۆ ئەوە پشتیوانی پەکەکە دەکات تاوەکو تورکیا نرخی بۆ دابنێت، زۆر چاوی لەوەیە ئەو پەیوەندیەی پارتی هەیەتی لەگەڵ تورکیا، تورکیا لەگەڵ یەکێتیش هەیبێت

ئەو چاودێرە ئاماژەی بەوەش دا، یەکێتی بە دوو شێوە کار دەکات، یەکیان گروپێکی بەتەواوی لەگەڵ ئێران و پەکەکەدایە و یاریە ئیقلیمیەکە دەکات، بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان، لەهەمان کات گروپی دیکەی هەیە هەر لەناو ئەو گروپە خیانەتکارەی 16ی ئۆکتۆبەر یارمەتی تورکیا دەدات بە ڕێگەی پێدانی زانیاری لەسەر کادیر و سەرکردەکانی پەکەکە لە زۆنی سلێمانی، ئەوەش بۆ ئەوەیە کە تورکیا دەرگا بەروودا بکاتەوە، یان بەلایەنی کەمەوە هێڵی فڕۆکە لەسەر سلێمانی دانەخات.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *