
مەحموود عوسمان:دەبێت سنور بۆ پەکەکە دیاری بکرێت
دكتۆر مەحموود عوسمان سیاسەتمەداری ناسراوی كورد، گلەیی لە پەكەكە دەكات و دەڵێت چەندان ساڵە رێ بە پەكەكە دراوە لە كوردستان بمێننەوەو جێ و پێگەی خۆیان جێگیر بكەن، بەڵام ئەوان بە هیچ شێوەیەك موراعاتی هەرێمی كوردستان و حكوومەت ناكەن.
دكتۆر مەحموود عوسمان ڕایگەیاند، توركیا دژی كوردە، توركیا لە رۆژئاوا و باكور و لە هەرێمی كوردستان و مەخموور و سلێمانیش بە هەموو شێوەیەك دژی كورد كار دەكات، ئەمەریكا قسە ناكات و ئەویش بە دڵی خۆی چیی بوێ دژی كورد دەیكات.
بە بۆچوونی ئەو سیاسەتمەدارە، پەكەكە لە هەرێمی كوردستان دادەنیشێت و حزبەكانیش چەندان ساڵە رێیان پێ داون و بمێنێتەوە، بەڵام ئەوان موراعاتی هەرێمی كوردستانیان نەكردووە. ئەو ئاماژە بە حزبی دیموكرات دەكات كە بە پێچەوانەی پەكەكە موراعاتی هەرێمی كوردستانی كردووە و پارێزگاری لە بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان كردووە.
” ئەوەی لەسەر حكوومەت و پەرلەمان پێویستە ئەوەیە، پێكەوە لەگەڵ حزبەكان دانیشن و گفتوگۆ بكەن لەسەر ئەو پرسە و رێككەوتن بكەن، پێكەوە قسە لەگەڵ پەكەكە بكەن و جێی بۆ دانێن بۆ ئەوەی پێوەی پابەند بێت
وەك زیاتر خستیەڕوو، هۆكارە سەرەكییەكە توركیایە كە دژی كوردە و بە هەموو شێوەیەك لە كورد دەدات، توركیا بڕوای بە ئاشتی نییە و بە بیانووی پەكەكە، هەموو شتێك لە خاكی هەرێم دەكات.