
ئا: کەیوان عمر قوربانی
لەئێستادا لەنێوان سەلەفیەکانی کوردستان و یەکگرتوی ئیسلامی (نزیک لەئیخوان موسلمین)،جەنگێکی چەند ساڵە هەیە، لەمینبەری مزگەوتەکانەوە یەکتری تۆمەتبار دەکەن، لەڕاگەیاندکانەوە ڕاستیەکانی یەکتری ئاشکرا دەکەن، لەکۆڕ و کۆبونەوەکاندا بەئاسکرا و بێ پەردە هێرش دەکەنە سەر یەکتر و نهێنیەکان ئاشکرادەکەن، ئەم جەنگەش لەکاتێکدایە هەردوولا خۆیان بە ڕاست دەزانن و بەرامبەرەکانیان بە لادەر و بێ ئاگا لەئاینی ئیسلام دەزانن!
لەخوارەوە پارچە ڤیدیۆیەک بۆچونی ئەبوبەکر کاروانی سەرکردەی یەکگرتوی ئیسلامی بەرامبەر سەلەفیەکانی کوردستان و وەڵامی مەلا عەلی خان یەکێک لەسەلەفیە دیارەکانی کوردستان بۆ ئەو بۆچونە دەخاتەڕوو.