
ئا: کەیوان عمر قوربانی
به‌رپرسانی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشوو كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ئێسته هه‌میشه به قسه جیاوازییه‌كانیان له‌سه‌ر دین و ژین بوونه‌ته باسی و ته‌وانجی شه‌قامی كوردی، كه‌سی یه‌كه‌میان ده‌ڵێ خه‌وم بینییوه بردوومیانه بۆ حزوری خوای گوره و به‌رپرسێكی تریان ده‌ڵێ 15 ساڵی تر كۆتایی دنیانه.
چاودێرانی سیاسی و شاره‌زایانی ئیسلامی سیاسی ده‌ڵێن، عه‌لی باپیر و به‌رپرسانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری هه‌میشه ده‌یانه‌وێت یاری بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌قڵی خه‌ڵكیدا.
عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی، ده‌ڵێ: له خه‌ودا منیان برده حزووری خوای گه‌وره، ئه‌مه له كاتێكدایه ته‌نها پێخه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌ممه‌د درودی خوای له‌سه‌ربێت ،له ئیسرا و میحراج براوه بۆ حزوری خوای گه‌وره، په‌رده‌ش له نێوانیاندا هه‌بووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه شوان ڕابه‌ر به‌رپرسی باڵای ئه‌و حزبه ده‌ڵێ پێشبینی ده‌كه‌م كۆتایی دنیا تاكو 15 ساڵی تربێت.
له ناو كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی باڵه‌كان جیاوازن و دابه‌ش بوون به‌سه‌ر باڵی توندڕه‌وی ئیسلامی و لایه‌نی میان ڕه‌و و به‌كارهێنانی كایه‌ی سیاسی بۆ بازرگانی.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە