
عه‌لی به‌نه‌فشی:باوكی سمكۆ بهنهفشتی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له زیندانه له‌لایه‌ن دژه‌تیرۆری لاهوور جه‌نگی ده‌ڵێ، له سلێمانییه و ئه‌و براده‌رانه بەڵێنیان داوه كوره‌كه‌م راده‌ستی ئێرانی ناكه‌ن، من پێشووتر ده‌ترسام راده‌ستی ئێرانی بكه‌ن، به‌س ئه‌و برادهرانەم بینی دڵنیا بووم، به‌ڵام ئێستا دووباره نیگه‌رانم.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ترس و نیگه‌رانییه‌كه‌ی چییه ده‌ڵێ، 20 رۆژه له منیان نه‌پرسیوه، بۆ پێم ناڵێن چی كراوه و چی‌یان كردووه؟ ئه‌وه چوار رۆژه له سلێمانیم كه‌س لێی نه‌پرسیوم،چاره‌نوسی كوڕه‌كه‌م پێ ناڵێن.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات،عه‌لی به‌نه‌فشی: من نهم هێشتووه خه‌ڵك له رۆژهه‌ڵات گرفت دروست بكەن، نهم هێشتووه خۆپیشاندان بكەن، به‌ڵام له سبه‌ی بەولاوه خه‌ڵك بە من ڕاناگیرێت. من داواتان لێ ده‌كه‌م، رێگایهكهم بۆ بدۆزنه‌وه.
زیاتر زانیاری ده‌دات و ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ لاهوور جه‌نگی قسه بكه‌م و سۆراغی كوڕه‌كه‌م بكه‌م، من له خزمه‌تی مام جه‌لال بووم و وێنه‌م له‌گه‌ڵیدا هه‌یه، من په‌یڕه‌وی رێبازی مه‌سته‌فا بارزانی و تاڵه‌بانی بووم، ههردووكم خۆش دەوێن.
ترسی باوكی سمكۆ به‌نه‌فشی ئه‌وه‌ییه گروپی تاقمی خیانه‌تكار لاهوور جه‌نگی پێوه‌ندی به ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه هه‌یه و ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كوڕه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی ڕاده‌ستی ئێران بكه‌نه‌وه.