
ئاماژە بەوەش کراوە، سەبارەت بەم پێشهاتەش، لە سەرەتادا تێگەیشتنی ئێمە وا بوو، کە هەڵەیەکی بێ مەبەست بووە بەسەر راگەیاندنی یەکگرتوو تێپەریوە، بۆیە بۆ ئەم مەستە ئاگادارمان کردنەوە و روونکردنەومان پێدان، و ئەوانیش لەلای خۆیانەوە هەواڵەکەیان راست کردەوە و گۆڕییان، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە راگەیەندنی ناوبراو جارێکیتر هەمان هەواڵە کۆنەکەیان داناوەتەوە و دووبارە هەوڵمان دا و بەڵێنیان پێ داین کە ھەواڵەکە راست بکەنەوە، بەڵام بەداخەوە جێبەجێیان نەکرد. وەک دیار بوو بە مەبەست ویستراوە یاری بەم بابەتە بکەن، کە لە ئێستادا ناو و پێگەی کۆمەلایەتی بنەماڵەکەمان بە مەبەست بەکار بهێنرێت.
دەقی روونکردنەوەکە:
بە نیگەرانیەکی زۆرەوە ئەم روونکردنەوەیە بڵاو دەکەینەوە، لەسەر هەواڵ و راگەندراوێکی میدیای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، کە کۆمەڵێک گەنج و کەسی بنەماڵەکەی ئێمە، لەسەرو بەندی دەنگوباسی هەلبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق سەردانی بەرێز ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیان کردوە، وە بەداخەوە میدیای یەکگرتووی ئیسلامی ئەو کەسانەی بە ناوی عەشیرەتی بابۆڵی و سەرۆکی عەشیرەتی بابۆڵی ناساندوونە لە کاتێکدا ئێمەی (بابۆڵی) عەشیرەت نین و تیرەیەکین لە هۆزی ئاکۆ. و جگە لەوەش هیچ کام لەو گەنج و کەسانە سەرۆکی عەشیرەت نین.
ئەوەی جێگەی ئاماژەیە بنەماڵەی ئێمە (مصطفی شەم بابۆڵی – شیوەڕەش) هەرگیز جیاوازی نەکردووە لە نێوان لایەنە کوردستانیەکان و لە سەر بنەمای نەتەوەیی و کوردایەتی خۆی بە نزیک زانیوە لە بۆ هەموان دەرگای دیوەخانمان هەمیشە واڵا بووە وە هەروەها لانەی هەموو شۆرش و ڕاپەڕینەکانی کوردستان بووە و خۆیان شاهیدی ئەم بابەتەن.
سەبارەت بەم پێشهاتەش، لە سەرەتادا تێگەیشتنی ئێمە وا بوو، کە هەڵەیەکی بێ مەبەست بووە بەسەر راگەیاندنی یەکگرتوو تێپەریوە، بۆیە بۆ ئەم مەستە ئاگادارمان کردنەوە و روونکردنەومان پێدان، و ئەوانیش لەلای خۆیانەوە هەواڵەکەیان راست کردەوە و گۆڕییان، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە راگەیەندنی ناوبراو جارێکیتر هەمان هەواڵە کۆنەکەیان داناوەتەوە و دووبارە هەوڵمان دا و بەڵێنیان پێ داین کە ھەواڵەکە راست بکەنەوە، بەڵام بەداخەوە جێبەجێیان نەکرد، وەک دیار بوو بە مەبەست ویستراوە یاری بەم بابەتە بکەن، کە لە ئێستادا ناو و پێگەی کۆمەلایەتی بنەماڵەکەمان بە مەبەست بەکار بهێنرێت.
ئێمە بەو روونکردنەوەمان ئەو هەواڵە بە تەواوی رەتدەکەینەوە و بە داخەوەین یەکگرتووی ئیسلامی بەم ئاستەو پێگەیەیی کە هەیەتی لەناو خەڵکدا بەوشێوازە مامەڵە دەکات کە لەوانەیە ببێتە هۆی دروست بوونی کێشە و ئاڵۆزی کە ئەوە یەکانگیر نیە لەگەڵ پەیامی پیرۆزی ئیسلامدا.
دووبارەی دەکەینەوە، ئەو کەسانە تەنها نوێنەرایەتی خۆیان دەکەن نەک تەواوی بنەماڵەی مصطفی شەم و تیرەی بابۆلی.