
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە شاندێکی باڵای ڕەوتی سەدر کرد بە سەرۆکایەتی دکتۆر نەسار ئەلروبەیعی و لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کورستان و حکوومەتی فیدراڵی تاوتوێ کرا، بەتایبەتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و پێویستی زەمینەخۆشكردن لە بەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكان دەستەبەر بكات.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، باس لە گرنگیی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان كرا لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوسەنگیی و بەشداریکردنی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردن و بڕیارداندا لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵ و دیموکراتدا.